میدیایه‌كی
ئێرانی ئاشكرایكرد؛ به‌پێی رێككه‌وتنێك توركیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه یه‌ك ملیار مه‌تر
سێجا به‌ره‌و عێراق به‌ربداته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا رۆژانه به‌غدا نیو ملیۆن به‌رمیل
نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
هەواڵ:KNNC
ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه سه‌ودانامه‌كه
له له‌رووكه‌شدا ئابوریی دیاره به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره كردویه‌تی هه‌نگاوێكی
گه‌وره‌ی ستراتیژییه له‌به‌كارهێنانی ئاو وه‌ك كارتێكی فشاری جیۆسیاسی كه نه‌ك
هه‌ر به‌ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر عیراق ده‌بێت به‌ڵكو لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه
ئێرانیش ده‌گرێته‌وه كه گیرۆده‌ی كه‌مئاوی بوه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕه
ئێرانییه‌كه وشكبونی چه‌ند ده‌ریاچه‌یه‌ك له‌وڵاته‌كه‌یان ده‌رئه‌نجامی
پشتگوێخستنی ناوخۆی نییه به‌ته‌نیا به‌ڵكو به‌رهه‌می راسته‌وخۆی سیاسه‌تی توركیا‌و
دروستكردنی چه‌ندان به‌نداوی ئاوه كه بوونه‌ته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی
كه ده‌ڕژێته ئێرانه‌وه.
1814 جار خوێندراوەتەوە