له‌شارۆچكه‌ی ئوم قه‌سری سه‌ر به پارێزگای به‌سره كاندیدێكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌هه‌وڵێكی كوشتن رزگاری بوو.
هەواڵ؛ KNNC
ئه‌مجه‌د تاڵیب لامی كاندیدی ژماره 21ی لیستی 257 له‌سنوری پارێزگای
به‌سره له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد؛ له‌یه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه
كه له‌نێو ئۆتۆمبیلێكدا بوون ده‌ستڕێژی گولــــله‌یان لێكردوه و ته‌نیا زیانی
ماڵی‌یان به‌ئۆتۆمبیله‌كه‌ی گه‌یاندوه‌و خۆی به‌سه‌لامه‌تی رزگاری بووه.
به‌وته‌ی
ئه‌و كاندیده هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا رووداوه‌كه ئاماژه‌یه بۆ مه‌ترسی
دۆخی ئه‌منی له‌پارێزگاكه‌یان به‌تایبه‌تیش له‌سه‌روبه‌ندی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و
له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوای له‌لایه‌نه ئه‌منییه‌كان كرد به‌دواداچون بكه‌ن له‌پێناو
ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كان.
كاندیده‌كه‌ی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا راشیگه‌یاند ،هەوڵی كوشتنهكه‌ی
به‌ده‌ر نه‌بووه له‌و هه‌وڵه‌نه‌ی تر كه
بۆ هه‌راسانكردن و كشانه‌وه‌ی له‌له‌كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراون ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا سوورده‌بێت له‌هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌وه درێژه‌دان به‌كاره‌كه‌ی.
له‌ماوه‌كانی رابردووش‌دا سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا و كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ناوچەی تارمییەی باکووری بەغدا، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
سەفا حوسێن یاسین عەبدوڵڵا مەشهەدانی، کاندیدی ژمارە 26 بوو لەسەر لیستی هاوپەیمانیی سەروەری، کە هاوپەیمانییەکی سوننەکانی عیراقە و خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات.
86 جار خوێندراوەتەوە