نێرده‌ تایبه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ بۆ عێراق به‌نهێنی گه‌یشته‌ به‌غداد

KNN : Kurdish News Network
05:21 - 29/10/2025
عێراق
+
-

میدیایه‌كی عێراقی ئاشكرایكرد؛ كه‌مارك ساڤایا نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی سه‌ردانی به‌غدادی كردوه‌.

 

هەواڵ؛ KNNC

ماڵپه‌ڕی به‌غدادلیه‌م بڵاویكرده‌وه‌، مارك ساڤایا دوو رۆژ به‌ر له‌ئێستا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عیراق ئه‌نجامداوه‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌ی فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان دیدارو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

 

 

به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ ، له‌و دیدارو كۆبونه‌وانه‌دا كه‌ به‌بێ ئاماده‌بوونی زومی میدیاكان  به‌رێوه‌چووه‌ باس له‌ستراتیژی داهاتوی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌عیراق و دۆسێكانی وه‌ك  بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هه‌ڵبژاردن و هاوپه‌یمانێتییه‌ هه‌رێمایه‌تیه‌كان تاوتوێكراون.

761 جار خوێندراوەتەوە