به‌پێی داتاكانی ئه‌نجومه‌نی
زێڕی جیهانی له‌چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن بانكه ناوه‌ندییه‌كانی
جیهاته‌وه هه‌ڵمه‌تی كڕینی زێڕ زیادیكردوه‌و به‌ته‌نیا له‌ماوه‌ی نێوان ته‌موز بۆ
تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بڕی 220 تۆن زێڕ كردراوه ئه‌وه‌ش به‌به‌راورد به‌چاره‌كی
دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌ی له 28% به‌رز بوه‌ته‌وه.
هەواڵ؛ KNNC
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه
بانكی ناوه‌ندیی كازاخستان زۆرترین زێڕی كڕیوه و به‌دواشیدا بانكی ناوه‌ندیی به‌رازیل
هاتوه.
لویس ستریت،گه‌وره شرۆڤەکاری بازاڕ لە ئەنجومەنەکە، ڕوونیکردەوە کە هه‌ڵكشانی گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان، فشارە
بەردەوامەکانی هەڵاوسان و نادڵنیایی لە دەوری سیاسەتەکانی بازرگاینی جیهانی هه‌موو
ئه‌وانه وایانكردوه دامه‌زراوه داراییه‌كان په‌نا بۆ كڕینی زێڕ به‌رن وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی
گه‌ره‌نتی كرا‌و.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا نرخی
زێڕ دابه‌زینی به‌خۆوه بینی سه‌رله‌نوێ بۆجارێكی تر نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ له‌بازاڕه‌كانی
جیهان گه‌یشته‌وه 4 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی.
868 جار خوێندراوەتەوە