هەسەدە: پابەندین بە خۆبەدورگرتن لە شەڕ

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 30/10/2025
کوردستان
+
-

هەسەدە قسەکانی وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕەتدەکاتەوە لەبارە کوژرانی دوو سەرباز بە دەستی هێزەکانیان و ڕایدەگدەیەنێت: شەڕڤانان هیچ چالاکییەکیان ئەنجام نەداوە و مینیان پێدا تەقیوەتەوە.

 

 

هەواڵKNNC

 

هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکیدا بابەتێکی وەزارەتی بەرگریی سوریای ڕەتکردەوە کە تیایدا باسی لەوە کردبوو بەهۆی هێرشەکانی هەسەدەوە لە بەنداوی تشرین دوو سەربازی سوپای سوریا کوژراون و سەربازێکیش بریندرابووە.

 

 

هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە، بە هیچ جۆرێک شەڕڤانان چالاکییان دژی سەربازانی سوپا ئەنجامنەداوە و کوژران و برینداربوونی ئەو کەسانە بەهۆی تەقینەوە مینەوە بووە لە نزیک بنکەیەکی سوپا.

 

هەسەدە جەختی لە پابەندی هێزەکانی کردوەتەوە بۆ ئەنجامنەدانی هیچ ئاڵۆزییەک و ڕایگەیاندوە، پاراستنی سەقامگیریی لەو  ناوچە دەپارێزن کە ئەگەری پێکدادان هەیە و بەردەوامدەبن لە هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی سەر ئاساییش و پارێزراوی دانیشتووان لە هەموو پاشخانەکانەوە دەکەنە ئامانج.

 

 

هێزە کوردییەکە داواشی لە هەموولایەک کردوە پشت بە سەرچاوەی ناڕاست نەبەستن و ڕای گشتیی بەلاڕێدا نەبەن....

405 جار خوێندراوەتەوە