هەسەدە تێکەڵ بە سوپای سوریا دەکرێت و لە تەواوی وڵاتەکە بوونی دەبێت

KNN : Kurdish News Network
01:02 - 29/10/2025
کوردستان
+
-

هێزەکانی هەسەدە تێکەڵ بە سوپای سوریا دەکرێن و لیستی ناوی فەرماندەی فیرقەکان دراوەتە هاوپەیمانان، لە پڕۆسەکەدا 30%ی ئەرکانی سوپا دەدرێتە هێزە کوردییەکە و لە تەواوی سوریادا بوونیان دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC


سەرچاوەیەکی ئاگەدار ڕایگەیاند: لەچوارچوێوەی پڕۆسەی تێکەڵکردنی شەڕڤانان بە سوپای سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات لیستی فەرماندەکانی ئەو فیرقە سەربازییانەی پێشکەش بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات کە دەخرێنە ناو سوپا و لیوا تایبەتەکان و نوێنەرانیان لەنێو وەزارەتی بەرگریی ئەرکانی گشتیی سوریا.

 

بەپێی زانیارییەکان ئەو لیستەی هەسەدە دەیداتە هاوپەیمانان، ناوی 70 فەرماندەی تێدایەی، کە بەشداری ڕاستەوخۆیان لە شەڕی تیرۆری داعشدا کردوە.

 

فەرماندەکانی ئەو سێ فیرقە سەربازییەی کە دەخرێنە ناو سوپای سوریاوە: فەرمانداری ناوچەکانی جەزیرە و فوڕات و دێرەزووری تێدایە.

 

هاوکات ئەو لیستە فەرماندەکانی سێ لیوای تایبەتی بۆ ئەرکانی گشتیی تێدایە و 30%ی پۆستەکانی ئەرکانی گشتی دەدرێتە هێزە کوردییەکەی ڕۆژئاوای کوردستان.

 

کە لیوایەکیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان تایبەتە بە شەڕی تیرۆر و لە تەواوی سوریا بوونیان دەبێت و چالاکی دەکەن...

680 جار خوێندراوەتەوە