دەمپارتی هەنگاوەکانی پەکەکە بە گرنگ بۆ دیموکراسیی و ناودەبات و
ڕایدەگەیەنێت: ئاشتیی تەنها بە بێدەنگردنی چەک نابێت و دەبێت دان بە مافی هەموواندا
بنرێت و دادپەروەریی دەوڵەتیش بە هەوڵی لەناوبردنی جیاوازییەکان ناودەبات.
 
هەواڵ:KNNC
 
دەمپارتی لە نوێترین بەیاننامەیدا ڕایگەیاند: ئەو هەنگاوانەی کورد و پارتی
کرێکارانی کوردستان لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی ناویانە هەوڵی تەواون بۆ دیموکراسیی،
کشانەوەی پەکەکەش خاڵێکی گرنگی قۆناغەکەیە و نابێت بە کەم لێی بڕوانرێت و لەبەرامبەردا
دەوڵەتی تورکیا دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی و سیاسیی بگرێتەبەر.
 
 
دەمپارتی: تورکیا بەهۆی حکومەتەوە ڕووبەڕووی نایاسایی و بێدادی و
چەوساندنەوە دەبێتەوە، ئەو کارانەشی دژ بە جەهەپە کران تەنها بەرامبەر پارتێک نەبوو،
بەڵکو خواست و گەل کرانە ئامانج، تەنانەت دەسەڵاتی دادوەریی پەنای بۆ تۆمەتی سیخوڕیی
برد.
 
 
دەمپارتی ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو ڕەشنوسەی دەوڵەت وەک دادپەروەریی ناوی
دەبات بۆ کۆنترۆڵکردنی پێکهاتەکانە و بە تەواوەتی ئازادییە نەتەوەیی و کەلتوریی و
زمانییەکان پێشێل دەکات و جیاکارییە کۆمەڵایەتییەکان زەق دەکاتەوە، دژەدیموکراسییە
بۆیە دەبێت هەرچی زووە هەموار بکرێتەوە...
                
 
              66 جار خوێندراوەتەوە