بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕێژەی سوودی سه‌ره‌كی بە
ڕێژەی 25 خاڵ کەمکردەوە بۆ سنوری نێوان 3.75% بۆ 4.00 %، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی مەترسییە
نه‌رێنییه‌كان بۆسه‌ر دامەزراندن لە چەند مانگی ڕابردوودا.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بانکی ناوەندی ئەمریکا هاتوه، ئه‌و ئاماژانه‌ی به‌رده‌ستن ئەوە پیشان
دەدەن کە چالاکییە ئابوورییەکان بە خێرایییەکی مامناوەند فراوانتر بووە وئەمساڵ دەستکەوتی
هەلی کاریش خاو بووەتەوە، هەروەها ڕێژەی بێ‌کاری کەمێک بەرزبووەتەوە بەڵام لە مانگی
ئابدا بە نزمیی ماوەتەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌لاوازی بازاڕی كاركردوه
، کە بووەتە مایه‌ی نیگەرانی بانكه‌كه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵئاوسانه‌ی كه
له‌ئارادایه .
له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌مه دووه‌مین جاره كه
بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ڕێژه‌ی سود كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر
نرخی زێڕ ده‌بێت و خواستی زیاتر ده‌بێت و شارەزایانی ئابووریيش پێیان وایە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود دەتوانێت ببێتە هۆی دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی، هاوکات نرخی زێڕ و نەوت و دراوە کریپتۆکان بەرزدەبێتەوە.
شارەزایان پێشبینی دەستکەوتی زیاتر دەکەن بۆ زێڕ وەک په‌ناگه‌یه‌كی سەلامەت ، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرێت خواست لەسەر نەوت زیاد بکات بەهۆی هاندانی چالاکییە ئابوورییەکان و لاوازبوونی دۆلار، ئەمەش وادەکات نەوتی خاو بۆ کڕیارانی جیهانی هەرزانتر بێت.
لایخۆشیانه‌وه بەشداربووانی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی بازاڕی
زێڕی لەندەن (LBMA) كه لە کیۆتۆی ژاپۆن بەڕێوەچوو، پێشبینیان کرد کە نرخی زێڕ لە ماوەی دوانزە
مانگی داهاتوودا بگاتە 4980دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک،
واته به‌به‌راورد به‌ئێستا نزیکەی 26% زیاد
ده‌كات.
567 جار خوێندراوەتەوە