بهدهیان تۆڕو
رێكخراوی ناحكومیی لهههرێمی كوردستان لهنامهیهكی هاوبهشدا كه ئاراستهی باڵیۆزخانە و
کونسوڵگەرییەکان، ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانی بواری گەشەپێدان و ڕێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان
كردوه تیایدا ئاماژهیان بهوهكردوه ، لە سایەی ئەو گۆڕانکارییە سیاسی،
ئابووری و کۆمەڵایەتییە دژوارانەی کە لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردووەوە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست بەگشتی و عێراق و هەرێمی کوردستانی بە تایبەت گرتووەتەوە، چەسپاندنی بنەماکانی
دیموکراسی و کارکردن بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی ئاڵنگاریی گەورە بوونەوە.
 
لهبهشێكی تری
راگهیهنراوهكهدا هاتوه، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی، ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان
و هاوپەیمانان بە تایبەتی، ڕۆڵێکی بەرچاوییان گێڕاوە لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی دیموکراسی
و بنیاتنانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
 
 ئاماژه بهوهشكراوه ئەو کۆمەک و پاڵپشتییە
دارایی و مەعنەوییانەی کە پێشکەش بە ڕێکخراوە نا حکومییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان
کراون، کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەرچاویان هەبووە لەسەر بەرەوپێشبردن لە هەموو ئاستەکان،
بەڵام ئێمە نیگەرانی دیاردەیەکن لە هەرێمی کوردستان و دەمانەوێت بەم نامەیە ئێوەش
ئاگاداربکەینەوە. 
 
وهك لهنامهكهدا  هاتوه  بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان ماوەیەکی
درێژە کۆنترۆڵی هەموو جومگە هەستیارەکانیان کردووە، ئەوەی ئێستاش ڕوودەدات، هەنگاوێکی
پلان بۆ داڕێژراوە بۆ دانانی ڕێکخراوە نا حکومییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ژێر هەمان
کۆنترۆڵدا و ماوەی چەند ساڵێکیشە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوی ناحکومی دامەزراون
کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ حزبە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان و کەسایەتییە
سیاسییەکاندا هەیە.
 
بەو هۆیەوە لەناو
زیاتر لە شەش هەزار ڕێکخراوی نا حکومی لە هەرێمی کوردستان، گروپێک رێکخراو جیاکراونەتەوە
و مۆڵک و بودجەی گشتی وەردەگرن، بەبێ میکانیزمێکی ڕوون و بوونی شەفافیەت و لێپرسینەوە.
ئەم تەرزە لە ڕێکخراو، نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکی سیاسیی و حزبی دیاریکراو دەکەن،
نەک پێداویستییە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
 
ئەوەی جێگەی نیگەرانیی
ئێمەیە، ماوەیەکە زۆرینەی نوێنەرانی وڵاتان و لایەنە پارەبەخشە نێودەوڵەتییەکان،
پشتیوانیی دارایی پێشکەش ئەو جۆرە ڕێکخراوانە دەکەن یان هاوکاریان دەکەن بۆ گەیشتن
بە سەرچاوەی دارایی و فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان و ئهوهش چهند لێكهوتهیهكی
بهدواوهیه لهوانه:
 
 -لاوازکردنی
ڕێکخراوە سەربەخۆکان و بەهێزکردنی سیستەمێکی نادیموکراسی و بێهیواکردنی گەنجان و پاڵنانیان بەرەو
کۆچ .
لهنامهكهدا
ئهوه دووپاتكراوهتهوه كه ئهوان داوای مامەڵەیەکی دادپەروەرانە و ڕاستەوخۆ دەکەن
لەگەڵ ڕێکخراوە نا حکومییە، ڕاستەقینە سەربەخۆکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەبێ جیاوازی. 
                
 
              191 جار خوێندراوەتەوە