سەرۆکی دوو وڵاتە زلهێزەکەی ئابوریی جیهان کۆبوونەوە، بەشێک لە قسەکانیان دژ بەیەکە و ڕێککەوتنیش لەنێوانیان ئەنجامدراوە.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا و شی جین پینگی سەرۆکی چین، لە شاری بوسان لە کۆریای باشور کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە ترەمپ ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەیان بەرهەمدار بوە و بڕیاری گەورە دراوە.
سەرۆکی
ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشدا، باج لەسەر کاڵای چینی بەڕێژی 10% کەمدەکرێتەوە، بەپێی قسەکانی بێت، باج لەسەر کاڵای چینی لە 57% بۆ 47% کەم دەکرێتەوە، لەبەرامبەریشدا چین دەستبەجێ دەست بە کڕینی
چەند بەرهەمیکی خۆراکیی ئەمەریکی دەکڕێت.
بەپێچەوانەی دۆناڵد ترەمپەوە شی جین پینگ هیچ
لێدوانێکی لەبارەی باشیی و خراپیی کۆبوونەوە نەدا و وتی پێشکەوتنەکانی چین لەگەڵ
دیدگەی دۆناڵد ترەمپدا ناگونجێت بۆ دووبارەگەورەکردنەوەی ئەمەریکا.
سەرچاوە ئاگەدارەکانیش ئاماژە بەوەدەدەن کە ڕێککەوتن
لە چەند بوارێکدا لەنێوان ئەو دوو سەرۆکەدا کراوە.
دیداری سەرۆکی دوو گەورەترین ئابوریی جیهان لە
دوای شەش ساڵ، کاتژمێرێک و 40 خولەکی خایاندوە و چاوەڕواندەکرێت کاریگەریی گەورە
دروستبکات، بە تایبەت لە نرخی زێڕدا....
1227 جار خوێندراوەتەوە