ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی:هیچ لایەنێک بە خەمی جددی چارەسەری ئەم تێزابە رەشەوە نیە

KNN : Kurdish News Network
02:26 - 29/10/2025
کوردستان
+
-

دەربارەی ئەو  تێزابە ڕەشەی کە بەشێک لە ناوچەکانی سنوری سلێمانی بڵاوبۆتەوە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت،ئەم تێزابە ڕەشە کە ڕژێنراوە گەر بە زویی چارسەر نەبێت ئەوا کارەسات دروست دەکات ، تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بە خەمی جددی ئەم پرسەوە نین.

 

هەواڵ؛ KNNC

 

ڕێبوارئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دەنگی گۆڕاندا رایگەیاند،ئەم تێزابە ڕەشە کە ڕژێنراوە لە تانجەڕۆ وهەناران وژاڵەی خوارو عەربەت و چەند ناوچەیەکی دیکە کە ئەمانە زۆربەی ناوچەی کشتوکاڵین زیان بە ژینگە وتەندروستی هاوڵاتیانیش دەگەیەنێت گەر بەزویی چارسەر نەبێت.

 

راشیگەیاندوە، پێویست بو لایەنی جێبەجێکار کە ئەرکی ئەوانە لەم بارەیەوە ،ڕاستەوخۆ سەردانی ئەو شوێنانەیان کردبا کە ئەو تێزابە ڕەشە ڕژێنراوە دەستیان بە لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانی خۆیان بکەن بەڵام هیچ لایەنێک بە خەمی جدی ئەم بابەتەوە نەبونەو مەبەستیان نیە لە چارەسەرکردنی.  

 

ئەو ئەندامە ئاماژەی بەوەشکردوە، کە لە ساڵانی 2015 بۆ 2018 کۆمپانیایەک بە نیاز بو بەشێک لە ئاوی تانجەڕۆ بپاڵیوێت بۆماوەی پێنج ساڵ ئاودانی ئەو شۆستە بلوارانەی کە لەسەوزایی سلێمانی هەن بگرێتە ئەستۆ،هەر بۆ ئەم مەبەستە ئەو پڕۆژەیەمان پێشکەش بە وەزارەتی شارەوانی کرد بەڵام وەزیری شارەوانی ڕەفزی کردەوە لەکاتێکدا دەبوایە پێشوازی لەم پڕۆژەیە بکرێت.  

 

ناوبراو جەختی لەوەشکردۆتەوە، گەر بە زویی ئەم تێزابە ڕەشە چارەسەر نەبێت ئەوا لەکاتی گۆڕانی کەشوهەوا وباران بارین کارەسات دروست دەکات .

85 جار خوێندراوەتەوە