ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی
ڕۆژئاوا ئاماژە ئاشكرایانكردوه، کە ئێران لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە
بۆ زیندووکردنەوەی بەرنامەی مووشەکیی خۆی بە هاوردەکردنی باری گەورەی پێركلۆراتی سۆدیۆم
لە چینەوە کە پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ڕەق کە لە مووشەکی
بالیستیکیدا بەکاردەهێنرێت>
هەواڵ؛ KNNC
بهپێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن لە کۆتایی مانگی ئەیلولەوە زیاتر لە
دوو هەزار تۆن لەم مادەیە گەیشتووەتە بەندەر عەباس، سەرەڕای سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە
یەکگرتووەکان کە دابینکردنی کەرەستەی پەیوەندیدار بە سیستەمی گەیاندنی چەکی ئەتۆمی
بۆ تاران قەدەغە دەکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە
بەوە کراوە کە ئێران سەرقاڵی بنیاتنانەوەی دامەزراوە مووشەکییەکانە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە
لە پارچین و شەهرود کرابوونە ئامانج، لە کاتێکدا تاران هەوڵدەدات جبەخانەکانی پڕبکاتەوە لهموشهك ئهویش دوای ئهوه ی لهجهنگی لەگەڵ ئیسرائیل
زیاتر لە 500 مووشەکی بهكارهێنا.
484 جار خوێندراوەتەوە