فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا خۆیان گه‌یانده ئاسمانی كه‌ناراوییه‌كانی ڤه‌نزویلاو به‌م نزیكانه‌ش كه‌شتی فرۆكه هه‌ڵگرێكی تری ئه‌مریكا ده‌گاته ناوچه‌كه
هەواڵ:KNNC
له‌چوارچێوه‌ی
گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو ڤه‌نزویلا، نیکۆلاس
مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، هه‌ڵپه‌ساردنی سەرجەم ڕێککەوتننامەکانی گاز و وزەی نێوان
وڵاتەکەی و ترینیداد و تۆباگۆی هاوسێی ڕاگەیاند،
ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە له‌نگه‌رگرتنی کەشتیی USS
Gravelyئەمریکی له‌نێو سنوری ئاویی ئه‌و وڵاته‌دا كه ته‌نیا 10 كیلۆمه‌تر
له‌ڤه‌نزویلاوه دووره.
هاوكات دەسەڵاتدارانی
ڤەنزوێلا هەڵوەشاندنەوەی "شانەیەکی تاوانکاری"ڕاگەیاند کە پەیوەندی بە دەزگای
هەواڵگری ناوەندی ئەمریکاوە هەبوه پلانی داناوه هێرش بكاته سەر کەشتییەکی جەنگی
ئەمەریکا لە ترینیداد و تۆباگۆ" بە ئامانجی تۆمەتبارکردنی حكومه‌تی كاراكاس.
هه‌ر ئه‌مرۆش
دوو فرۆكه‌ی جه‌نگیی ئه‌مریكا له‌جۆری B-1B به‌ئاسمانی كه‌ناراوییه‌كانی ڤه‌نزیولادا
سوڕانه‌وه و واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ی‌و ئێس ئێس
جیراڵد ئاڕ فۆرد و کەشتییە جەنگییەکانی یاوه‌ری بەرەو كه‌ناراوییه‌كانی نزیك به‌ڤه‌نزویلا
به‌ڕێده‌كه‌ون.
199 جار خوێندراوەتەوە