دوێنی شەو زیاتر لە 60 کەس لە بۆردومانەکانی
ئیسرائیلدا کوژران و سوپای ئیسرائیلیش کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکان ڕاگەیاند.
هەواڵ:KNNC
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو ئیسرائیل دەستی بە هێرشەکانی کردەوە بۆسەر کەرت
غەززە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین غەززە ڕایگەیاند: تەنها لە چەند کاتژمێری
ڕابردودا 63 کەس لە کەرتی غەززە بەهۆی بۆردومانەکانەوە کوژراون.
بەپێی ئامارەکانیش ژمارەی بریندارەکانی شەوی ڕابردو لە 100 کەسی تێپەڕاندوە
لەلایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل ڕاگیەناذ: لە چالاکییەکانی دوێنێیاندا لە باشوری
کەرتی غەززە، سەربازێکیان کوژراوە.
ئەوەس لە کاتێکدایە لە 10ی ئەم مانگەدا ئاگربەستێک بە پێسنیاری دۆناڵد
ترەمپ و نێوەندگیریی واڵاتان ڕاگەیاندرا، بەڵام لە 20ەم ڕۆژیدا ئاگربەستەکە شکێندرا
و هەریەک لە ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس یەکتری تۆمەرتبارە دەکەن بە پێشێلی
بەندەکانی ئاگربەست....
138 جار خوێندراوەتەوە