هه‌واڵگريی ئه‌مریكا
دوپاتیكرده‌وه پۆتین سوره له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌جه‌نگی ئۆكرانیا
هەواڵ؛ KNNC
به‌پێی هەڵسەنگاندنێکی
ده‌زگای هەواڵگريی ئه‌مریكا كه له‌دوو توێی راپۆرتێكیدا بۆ كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی به‌رز
كردوه‌ته‌وه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك له‌ئارادا نییه كه ده‌ربخات ڤڵادیمیر پۆتین سه‌رۆكی
روسیا به‌نیازی كۆتایی هێنانی جه‌نگی دژ به‌ئۆكرانیایه.
کەناڵی ئێن بی سی
نیوز بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا و بەرپرسێکی باڵای کۆنگرێس بڵاویکردەوە،
ڕاپۆرتەکە کە لەم مانگەدا پێشکەش بە کۆنگرێس کراوە.
وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا
هاتوه پۆتین له‌هه‌موو كات زیاتر سوره له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌جه‌نگ سەرەڕای ئەو زیانە
سەربازی و ئابورییە بەرچاوانەی به‌ر مۆسکۆ كه‌وتوون.
ئەم هەڵسەنگاندنە
لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدەدات رۆڵی نێوبژیوان ببینێت
بۆ ۆ کۆتاییهێنان بەو جه‌نگه‌ی کە لە ساڵی
٢٠٢٢ەوە به‌رپابووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
سوپای ئۆکرانیا له‌وه‌ڵامی لێدوانێكی سه‌رۆكی روسیا سه‌باره‌ت به‌گه‌مارۆدانی هێزەکانی
ڕوسیا بۆ شاری کۆبیانسک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا جگه له‌خه‌یاڵپڵاوی چیتر نییه و سه‌ركه‌وتوو
نه‌بوون له‌گه‌مارۆدانی شاره‌كه‌دا.
374 جار خوێندراوەتەوە