کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و کەشناسێکیش دەڵێت: لە 10 ڕۆژی یەکەمی مانگی داهاتوو چاوەڕوانی بارانبارین مەبن.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان
ڕوون دەبێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێت.
لای خۆشییەوە پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری کەشناسیی بە کەی ئێن ئێنی
ڕاگەیاند: لە مانگی تشرینی دووهەم-11 دابارین لە هەریمی کوردستان لە خوار ئاستی
ئاساییەوە دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەروو ئاستی ئاساییەوە دەبن.
ئەو کەشناسە لەبارەی بارانبارینەوە ئاماژەی بەوەدا، تا 7ی مانگی داهاتوو
هیچ بارانبارینێک بۆ هەرێمی کوردستان پێشبینی نەکراوە، پێشبینی دەکرێت بارانبارین
بکەوێتە 10ی مانگ و دواتر.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمیش لەبارەی
بەرزترین پلەکانی گەرما، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 21 پلەی
سیلیزییە و بەزرترینیش لە گەرمیان دەبێت کە 33 پلەی سیلیزییە.
1281 جار خوێندراوەتەوە