دۆناڵد ترەمپ دەڵێت:
هێرشەکانی ئیسرائیل نابنە مەتسریی بۆسەر ئاگربەست و هۆکاری هێرشەکانیش
دەگەڕینێتەوە بۆ کوشتنی سەربازێکی ئیسرائیلیی لەلایەن حەماسەوە.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا
لەبارە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ڕایگەیاند: هێرشەکان مەترسی لەسەر
ئاگربەست دروست ناکات و ئاگربەست بەردەوامە و هیچ سطێک نابێتە هەڕەشە لەسەر ڕاگرتنی شەڕ.
دۆناڵد ترەمپ هۆکاری
هێرشەکانی ئیسرائیلی ئاشکراکردوە و دەڵێت هۆکاری هێرشەکە کوشتنی سەربازێکی ئیسرائیلی
بوو بە دەستی حەماس، ئیسرائیلیش مافی تۆڵەکردنەوەی هەیە لەبەرامبەردا.
دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر حەماس
پابەندی بەندەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست نەبێت ئەوا لەناودەچێت.
ئەوەش پاش هێرشەکانی دوێنێ شەوی ئیسرائیل دێت بۆسەر کەرتی غەززە کە ڕایگەیاند: حەماس پێشێلی ئاگربەستی کردوە بە تەقەکردن
لە سەربازان و حەماسیش ڕایگەیاند: هیچ پەیوەندییەکیان بە تەقەکردنەوەکەوە نەبووە و
جەختیشی لە پابەندبوون بە ئاگربەست کردەوە....
20 جار خوێندراوەتەوە