سوپای لوبنان ئاشكرایكرد به‌هۆی زۆری كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حیزبوڵاوه كه ته‌قێنراونه‌ته‌وه هیچ ته‌قه‌مه‌نییه‌كیان نه‌ماوه بۆ به‌كارهێنان.
هەواڵ:KNNC
سه‌رچاوه‌یه‌ك
له‌سوپای لوبنانی به‌ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه؛ به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كۆگاكانی حیزبوڵا سوپا بێ ته‌قه‌مه‌نی ماوه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی كۆگاكانی ئه‌و حیزبه بۆ ئه‌وه‌ی لوبنان پابه‌ندی
رێككه‌وتنی ئاگر به‌ست بێت له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه‌واده‌كه‌ی كۆتایی ئه‌م ساڵه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه
كه له‌پاڵ ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگاكانی حیزبوڵا به‌ده‌یان تونێلی ئه‌و حیزبه داخراون
و پێشبینی ئه‌وه‌شكراوه كه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ سوپای لوبنان له‌باشوری وڵاته‌كه‌یان
رووپێوی ته‌واوی ناوچه‌كه بكات.
چڕكردنه‌وه‌ی
هه‌وڵه‌كانی سوپای لوبنان له‌كاتێكدایه ئەمریکا بەردەوامە لە گوشارەکانی بۆ سه‌ر
به‌یروت له‌پێناو داماڵینی چەکی حیزبوڵا.
286 جار خوێندراوەتەوە