ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی
کشتوکاڵ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی زیاتر لە 40 بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی
ڕاگەیاند. وەزارەتەکە دووپاتی کردەوە کە ڕۆژانە چاودێری نرخی کەلوپەلی کشتوکاڵی دەکات
و لەکاتی بەرزبوونەوەیدا دەستبەجێ هاوردەیان دەکات.
هەواڵ:KNNC
مەهدی سەحەر جبوری، یاریدەدەری
ئەمینداری وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی کشتوکاڵ، لە ڕێگەی
بەشی ڤێتێرنەرییەوە، چاودێری سەرهەڵدانی ئەنفلۆنزای باڵندە یان هەر هەوکردنێک دەکات
کە کاریگەری لەسەر ئاژەڵان بەتایبەت پەلەوەر هەبێت.
ڕوونیشیکردەوە، وەزارەت
بەهاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و فەرمی، هاوردەکردنی گۆشت و سەرجەم بەرهەمە پەلەوەرییەکان
لە هەر وڵاتێکەوە کە ئەم تووشبوونەی تێدا تۆمارکراوە قەدەغە دەکات و رێوشوێنی خۆپارێزیش
لە عێراقدا هەیە وبهشی ڤێتێرنەری لەگەڵ نەخۆشخانە و کلینیکەکانی ڤێتێرنەری کە لە
سەرانسەری پارێزگاکاندا بڵاوبوونەتەوە، چاودێری حاڵەتەکان دەکەن بۆ سنووردارکردنی
بڵاوبوونەوەی هەر تووشبوونێکی ئەنفلۆنزای باڵندە.
وتەبێژی وەزارەتی
کشتوکاڵ دووپاتی کردەوە کە "وەزارەت بەردەوامە لە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی زیاتر
لە (40) بەرهەمی کشتوکاڵی لە ئێستادا، بە ئامانجی گەیشتن بە خۆبژێوی لە عێراق، لەوانەش
بەروبوومی تەماتە و پەتاتە.
ڕوونیشیکردەوە، عێراق
کار بۆ هەناردەکردنی خورما بۆ وڵاتانی وەک هیندستان، چین، تورکیا، ئوردن، و وڵاتانی
کەنداو دەکات، هاوکات خورمای پاکێت و پێچراو ڕاستەوخۆ لە عێراقەوە هەناردەی وڵاتانی
یەکێتی ئەوروپا دەکرێت بۆ ئەوەی پشکی خۆیان لە بازاڕە جیهانییەکاندا مسۆگەر بکەن. .
34 جار خوێندراوەتەوە