به‌پێی راپۆرتێكی
گۆڤاری گڵۆباڵ فاینانس به‌ریتانی هەمەچەشنکردنی ئابووری لە عێراق سنووردارە و له‌هه‌مان
كاتیش‌دا خاوه‌نی سیستمێكی بانكیی دواكه‌وتوه كه ئه‌وه‌ش پێویستی بە مۆدێرنکردنی
سیستەمه‌كه هه‌یه‌و به‌كاری له‌پێشینه‌ی عێراق داده‌نرێت.
هەواڵ:KNNC
له‌به‌شێكی تری
راپۆرته‌كه‌دا پێشبینی دەکرێت گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی عێراق لە ساڵی 2025دا ببوژێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی بۆ دوو ساڵ لەسەریەک لە پاشەکشەدا
بوو.
ئاماژە بەوەشکراوه "ئابووری عێراق تاڕادەیەکی زۆر وابەستەی نه‌وته، کە 95%ی داهاتی
حکومەت پێکدەهێنێت، كه دیسان ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناجێگری نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌گۆڕانكاریدایه.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە،
"سەرەڕای هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستان،
بانکی ناوەندی هێشتا ڕووبەڕووی ئاڵنگاری توندی پابەندبوون بووەتەوە، هەروەها زۆرێک
لە بانکەکانی عێراق لە مامەڵەی دۆلاردا سنووردار کراون" بەهۆی نیگەرانی
له گه‌یشتنی دۆلار به‌ده‌ستی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزادراون.
102 جار خوێندراوەتەوە