وتەبێژی وەزارەتی کارەبا:هاوڵاتیان لە زستان کارەبا بۆ ئامێری گەرمکردنەوە بەکاربهێنن پارەیەکی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە

KNN : Kurdish News Network
02:33 - 25/10/2025
کوردستان
+
-

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، هەوڵدەدرێت لە زستاندا کارەبای 24 کاتژمێری بدرێت بە هاوڵاتیان بەڵام تا ئێستا دڵنیا نین، دەشڵێت، گەر بێتولە زستاندا هاوڵاتیان کارەبا بۆ ئامێری گەرمکردنەوە  بەکاربهێنن ئەوا پارەیەکی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە . 

 

هەواڵ؛ KNNC     

 

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ڕۆژەڤ رایگەیاند، هەوڵدەدرێت لە زستاندا کارەبای 24 کاتژمێری بدرێت بە هاوڵاتیان بەڵام تا ئێستا دڵنیا نین بۆیە گرێبەستمان لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان کردوە  ئەگەر نەمانتوانی کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکەین هاوکارمان دەبن بەڵام هاوڵاتیان پارەی مۆلیدە نادەن ،لەوکاتەدا ئەگەری گۆڕانکاری لە نرخی کارەبای پڕۆژەی روناکی هەیە. .

 

ئاماژەی بەوەشکردوە،لە ئیستادا  سەرقاڵین بە ئامادەکاری بۆ وەرزی زستان چونکە خواست بۆ کارەبا لە وەرزی زستان زیاتر دەبێت، گەر بێتولە زستاندا هاوڵاتیان کارەبا بۆ ئامێری گەرمکردنەوە  بەکاربهێنن ئەوا پارەیەکی زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە.

 

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا راشیگەیاند، لە ئێستادا بەڕێژەی لە ٪50 ی خەڵکی هەرێمی کوردستان خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری و هەوڵیشدەدرێت زیاتر ئەم پڕۆژەیە فراوانتر بکرێت، بەهۆی پڕۆژەی ڕوناکی بەرێژەی لە ٪30 بەکارهینانی کارەبا دابەزیوە.

 

لە درێژەی قسەکانیشدا دەڵێت، رۆژانە زیاتر لە 4000 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێن ، لە سێ سەرچاوە بەرهەمهێنانی ‌غازی سروشتیمان هەیە بەڵام ئەو بڕانە کەمن بۆ پڕۆژەی ڕوناکی چونکە لە هەروەرزێکدا زیاتر لە پێنج هەزار مێگاواتمان پێویستە بۆیە پێوستیمان بە بەرهەمهێنانی غازی زیاترە ،لەم قۆناغەدا 650 ملیۆن پێ سێجا غازمان بۆ دابین کراوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا .

 

دەربارەی نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕوناکی ئاماژەی بەوەکردوە، بۆ دەستپێک داشکاندن بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ هاوڵاتیان کراوە، لە مانگی یەکەمدا بەڕێژەی لە ٪50 و لەمانگی دوەمدا لە ٪25 و لە مانگی سێیەمدا لە ٪15 ، هاوڵاتیش هەیە پسوڵەی بە هەڵە بۆ گەڕاوەتەوە هەوڵی چارەسەرکردنی دراوە ، هەوڵیشدەدرێت پارەدان ببێت بە ئەلیکترۆنی کاری لەسەر دەکرێت .   




295 جار خوێندراوەتەوە