یەکێتی ئەوروپا بۆ پاڵپشتی ئۆکراین و سزادانی ڕوسیا کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:04 - 23/10/2025
جیهان
+
-

ئەمڕۆ یەکێتی ئەوروپا لەبارەی شەڕی ئۆکراین کۆدەبێتەوە و پاکێجی نوێ لەبارەی پاڵپشتییەکانی بۆ کێیڤ و سزای نوێ بۆ ڕوسیا گفتوگۆدەکەن.


هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆبوونەوەی لوتکە ئەنجامدەدەن تیایدا تاووتوێی شەڕی نێوان و ئۆکراین و ڕوسیا و پێشهاتە نوێیەکانی شەڕەکە دەکەن.

 

لە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەمرۆی یەکێتییەکەدا، بڕیار لە پەسەندکردنی پاکێجی نوێی پاڵپشتیی و هاوکارییکردنی ئۆکراین دەدرێت.

 

هاوکات ئەمڕۆ یەکێتییەکە پاکێجی نوێی سزاکانی دژ بە مۆسکۆ پێکدەهێنن.

 

 

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڤۆڵۆدیمێر زێلنسکی ڕایگەیاند: بە هیچ جۆرێک دەستبەرداری خاکی ئۆکراین نابن لە بەرامبەر ڕوسیادا و وڵاتەکەیان بۆ فرۆشتن نییە....

97 جار خوێندراوەتەوە