لەگەڵ زیادبونی گرژییەکانی نێوان ئەمریكا و ڤەنزەوێلا، نیكۆڵاس مادۆرۆ-ی سەرۆكی ئەو وڵاتە بەزمانی ئینگلیزی بانگەوازێكی ئاڕاستەی ترەمپ کرد و داوای ئاشتیی دەکات.
بانگەوازەكەی مادۆرۆ، دوای راگەیاندنەكەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا دێت كە رایگەیاند، مۆڵەتی بەدەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەی داوە ئۆپەراسیۆنی نهێنی لەناو خاكی ڤەنزەوێلا ئەنجام بدەن، ئەو هەنگاوەش دوای هەڵكشانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ئەمریكا دێت دژی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لەناوچەی دەریاری كاریبی و زەریای هێمن.
مادۆرۆ لەكۆبونەوەی لەگەڵ چەند سەندیكایەكی لایەنگرانیدا رایگەیاند:"بەڵێ بۆ ئاشتی.. بەڵێ بۆ ئاشتی، نا بۆ جەنگی شێتانە".
بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ئەمریكاوە دژی ئەو كەسانەی كە واشنتۆن وەك بازرگانی ماددەی هۆشبەر ناویان دەهێنێت، لانی كەم 37 كەس كوژراون.
25 جار خوێندراوەتەوە