قەیرانیی کەمئاویی ڕووی لە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان کردوە و لە ئێستادا
هاووڵاتییان پەنا بۆ کڕینی ئاو دەبەن، تورکیاش بەهۆکاری قەیرانەکە تۆمەتبار
دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
لە ئێستادا قەیرانێکی قووڵی کەمئاویی ڕووی لە دانیشتوانی ناوچە جیاوازەکانی
عەفرین کردوە لە ڕۆژئاوای کوردستان و هاووڵاتییان بە ناچاری پەنا بۆ کڕینی ئاو
دەبەن بە تانکەر، ئەوەش لە کاتێکدایە نرخی تانکەرێک ئاو دەگاتە 10 بۆ 20 دۆلار هەندێک لە
خێزانەکانی توانای کڕینیان نییە.
لە بارەی گرفتەکەوە مەجال دیبان کە بەڕێوەبەری گشتیی بوڕێوەبەرایەتی
دابەشکردنی ئاوە لە حەلەب، ئاماژەی بەوەداوە، هۆکاری کەمئاویی دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی
مەترسیداری ئاستی ئاوی دەریاچەی میدانکی کە سەرچاوەی ئاوە بۆ عەفرین.
لەلایەکی دیکەوە ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ تورکیا تۆمەتباردەکەن بە هۆکاری قەیرانی
ئاو لە ناوچەکە و ئاماژە بەوەدەدەن، تورکیا بەنداوی میدانکی عەفرین بۆ بەرژەوەندی
خۆی بەکاردەهێنێت و هیچ گرنگی بە خواستی دانیشتوانی ناوچەکە نادات بۆ ئاو...
57 جار خوێندراوەتەوە