جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه له باشوری ئیسرائیله‌وه سازیكرد رایگه‌یاند: جێبه‌جێكردنی
پلانی ئاگر به‌ست به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رێوه‌ده‌چێت و ئاماشی به‌هاوكاریكردنی
ته‌لئه‌بیب كرد.
هەواڵ:KNNC
راشیگه‌یاند؛ كه‌تائێستا ته‌رمی به‌شێك
له‌بارمته‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی شه‌وو رۆژێكدا یه‌كلایی نابێته‌وه.
به‌وته‌ی ڤانس هێشتا له‌لایه‌ن
واشنتۆنه‌وه واده‌یه‌ك بۆ راده‌ستكردنی چه‌كی حه‌ماس ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌و له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا وتی كه پێویسته حه‌ماس پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌كه بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
كاردانه‌وه‌ی زۆر خراپ دژ به‌حه‌ماس رووده‌دات.
له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌ك ئاژانسی ئه‌كسیۆس
بڵاویكردوه‌ته‌وه؛ واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه یاخود هه‌فته‌ی داهاتوو ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
سه‌ردانی ئیسرائیل بكات.
83 جار خوێندراوەتەوە