وەزیری کارەبای
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: تا ئێستا چوار ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی
ڕووناکیی سودمەندن و لە پێنج ساڵدا نیو ملیۆن هاوبەش زیادی کردوە.
هەواڵ:KNNC
کەمال محەمەد ساڵح
وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تا ئێستا چوار ملیۆن هاووڵاتیی
لە پڕۆژەیی ڕووناکیی بۆ کارەبای 24 کاتژمێریی سودمەندن و پڕۆسەکەش بەردەوامە بۆ ئەوەی تەوای هاوبەشان ببنە بەشیک لێی.
بە وتەی وەزیرەکەی
حکومەتی هەرێم: لە پێنج ساڵدا 500 هەزار هاوبەش بۆ کارەبای نیشتیمانیی زیادیکردوە،
هاوکات ئێستا توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە تەواوی وێستگەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان چوار
هەزار و 200 مێگاواتە.
قسەکانی وەزیری
کارەبا لە کاتێکدایە کە پێشتریش مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاماژەی بەوەداوە، کە ساڵی 2026دا تەواوی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەبنە
بەشێک لە پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێریی...
58 جار خوێندراوەتەوە