کۆمسیۆن لەبارەی پشووی خوێندنگەکان بۆ هەڵبژاردن ڕایدەگەیەنێت:
دوو بۆ سێ ڕۆژ پێش و پاشی پڕۆسەکە پشوودەبێت، لەگەڵیشیدا وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری
تا ڕۆژی دەنگدان بەردەوامە.
هەواڵ:KNNC
بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی ڕۆژی هەڵبژاردن دەبێت
هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عێراق بکرێت بە مەبەستی دیاریکردنی ڕۆژانی پێویستی پشوو، لەبارەیەوە نەبەرد عومەر بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی
کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: پێشبینی
دەکرێت لە 6 یاخود 7ی مانگی داهاتوەوە لە ناوەندەکانی خوێندن پشوی فەرمی بێت.
پێشتریش لایەنی کۆمسیۆن
ئاماژەی بەوەکردبوو کە پێویستە دوو بۆ سێ ڕۆژ بەر لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت تا 13ی
کانونی دووهەم بکرێتە پشوو تا بتوانن ئامادەکارییەکان بکەن.
لەلایەکی
دیکەشەوە جومانە غەللای وتەبێژی کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ڕێکارەکاندا،
پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بەردەوامی هەیە و تا ڕۆژی دەنگدانیش بەردەوام
دەبێت....
59 جار خوێندراوەتەوە