دەربارەی ڕەوشی کەشوهەواو باران بارین شارەزایەکی
جیۆفیزیک رایگەیاند، پایزی ئەمساڵمان لە ڕوی باران بارینەوە زۆر لاوازەو پێشبینی
ناکرێت باران ببارێت تاوەکو مانگی 12 ، دەشڵێت، لەناو سەنتەری شارەکان بەفر
نابارێت .
هەواڵ؛ KNN
دکتۆر
پێشەوا محەمەد شارەزای بواری جیۆفیزیک لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی
دەنگی گۆڕاندا رایگەیاند، پایزی ئەمساڵمان لە ڕوی باران بارینەوە زۆر لاوازەو پێشبینی
ناکرێت باران ببارێت ،بەراورد بە پایزی ساڵانی ڕابردو تێکڕای باران بارین کەم دەبێت
.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمساڵ باران نابارێت تاوەکو مانگی
12 بەڵام لەناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە،هاوکات، باران بارینی پەڵە لە
مانگی دوانزە دەبێت و دابارین وبارانی بەخوڕیش دەکەوێتە مانگی یەک و دوی ساڵی
داهاتو.
جەختی لەوەشکردەوە، کە ژمارەی زۆری ئۆتۆمبێل و زۆری
دوکەڵی ئۆتۆمبێل بە یەکێک لە هۆکارەکانی
بەردەوامی بەرزی پلەکانی گەرما دادەنرێت .
دەربارەی بەفربارینیش ئاماژەی بەوەشکردوە،بەپێی ئەو
پێشبینیانەی کە هەیە لەناو سەنتەری شارەکان بەفر نابارێت .
لەبارەی خۆڵبارین ئەو شارەزای بواری جیۆفیزیکیە دەڵێت،
گەر خۆڵبارین ڕو لەناوچەکانی هەرێم بکات دەبێت لە وەرزی پایز ئەمە ڕوبدات بەڵام
ئەمەش ئەگەرێکی زۆر لاوازە .
44 جار خوێندراوەتەوە