بەپەلە

تورکیا سێ ساڵی دیکە لە هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان دەمێنێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:31 - 21/10/2025
کوردستان
+
-

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا داوا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکە لە عێراق و سوریا و لوبنان درێژ بکاتەوە، باسیش لە درێژەدانی ئۆپەراسیۆنەکانیان دەکات لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان.

 

هەواڵ:KNNC

 

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: یاداشتێکیان پێشکەشی پەرلەمان کردوە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی هێزەکانی تورکیا لە عێراق و سوریا و لوبنان، کە ئەرکیان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە لەو دیو سنور لەپێناو ئاساییشی وڵاتەکە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بێت، ئەنقەرە درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکان دەدات لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان.

لەو بارەیەشەوە کلیچ کۆچلیت جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان-دەمپارتی ناڕەزایەتی پارتەکەی دەربڕیوە و ئاماژەی بەوەداوە، داواکارییەکە تەنها مانەوە نییە بەڵکو زیادکردن جێگیرکردنی سەربازی سوپایە  لەو سێ وڵاتە.

 

 

ئەندامەکەی دەمپارتی ئاماژەی بەوەشداوە، مانەوە و زیادکردنی هێزەکانی سوپای تورکیا لە عێراق و سوریا و لوبنان لەژێر بیانووی پاراستنی ئاساییشی نیشتیمانیی دەستوەردانە لە کاروباری وڵاتانی دەرەوە و بەتوەواەتی ناڕەوا و نایاسایین.

 

ئەو یاداشتەی کە ئاڕاستەی سەرۆکەیاتی پەرلەمانی تورکیا کراوە، واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیای لەسەرە، داواکارییە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی هێزە سەربازییەکان لەو سێ وڵاتە، بۆ ماوەی سێ ساڵ کە لە 30ی تشرینی یەکەم واتە 30ی ئەم مانگە دەستپێدەکات، کە وادەی کۆتاییهاتنی مانەوەیانە...

37 جار خوێندراوەتەوە