بەپەلە

هەسەدە و لیژنەیەکی ئەمنی حکومەتی کاتی سوریا کۆبونەوە

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 21/10/2025
کوردستان
+
-

هێزەکانی سوریای دیموکرات، رایگەیاند، لە شاری تەبقە لە باکوری سوریا، بە مەبەستی گەشتن بە چارەسەری ئاشتیانە، پێشوازیان لە وەفدێکی سەربازی دیمەشق کردوە  و پرسی چارەسەرکردنی گرژییەکانیگرژییەکانی ئەم دواییەی دەوروبەری گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبیان تاوتوێ کردووە.

هەواڵ:KNNC


 هەسەدە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە  و تێیدا هاتووە؛  لە شاری تەبقە لیژنەیەکی سەربازی لە هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشوازییان لە شاندێکی حکومەتی دیمەشق کرد

لە راگەیەندراوەکدا ئاماژە بەوەکراوە، لە میانەی دیدارەکەدا باسیان لە گرژییەکانی دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب کرد، هەروەها ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ئاشتیانەیان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری دانیشتوان و ڕێگریکردن لە هەر جۆرە پەرەسەندنێک لەسەر زەوی خرانە روو.


هەسەدە دەڵێت؛ "وەک ئاماژەیەکی نیازپاکییش، ژمارەیەک ئەندامی دەستبەسەرکراوی هێزەکانی حکومەتی سوراییان رادەستی لیژنەکەی دیمەشق کردووە،   کە لەم ماوەیەی دواییدا لە شوێنی جیاجیا دەستگیرکراون لەلایەن هێزەکانیانەوە.

ئەوەشیانخستوەتەڕوو، هێزەکانیان پابەندبوونی بەردەوامی خۆیان بۆ پەسەندکردنی چارەسەری ئاشتیانە و پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەموو بوارەکان دووپاتکردەوە.

135 جار خوێندراوەتەوە