حەمماس: ئەمەریکا دەیەوێت بە دەنگۆی ناڕاست درێژە بە تاوانکارییەکانی ئیسرائیل بدات

KNN : Kurdish News Network
10:26 - 19/10/2025
جیهان
+
-

بزوتنەوەی حەمماس تۆمەتەکانی ئەمەریکا ڕەتدەکاتەوە و واشنتن بە هاریکاری ئیسرائیل ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت: پێویستە ئەمەریکا لەجێگەی ئەو دەنگۆیانە چاوی لەسەر پێشلێلکردنی بەندەکانی ئاگربەستبێت لەلایەن ئیسرائیلەوە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

بزوتنەوەی حەمماس لە ڕاگەیەندراوێکدا تۆمەتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای لەبارەی بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: واشتنتن بەو هەوڵانە دەیەوێت بەردەوامی بە تاوانکارییەکانی ئیسرائیل بدات دژ بە خەڵکی غەززە.


بزوتنەوەی حەمماس: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات سەلمێنەری ڕاستییەکانە و پێچەوانەی ئەو دەنگۆکانی پاڵپشتیکەرانی ئیسرائیلە کە لەڕێگەی باندی تاوانکارییەوە، دەستیان دایە کوشتن و ڕفاندن و دزینی بارهەڵگرە فریاگوزاریی و مرۆییەکانی غەززە.

 

بزوتنەوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئاساییشی غەززە دڵنیایی لە پارێزراویی هاووڵاتییان دەدات و ئەرکی خۆیان جێبەجێدەکان، پێویستە ئەمەریکا لەبری ئەو دەنگۆیانە چاوی لەسەر پێشێلکارییەکانی دژ بە بەندەکانی ئاگربەست بێت لەلایەن ئیسرائیلەوە کە دیاترینیان داڵدەدانی تاوانباران و شاردنەوەیانە.

قسەکانی حەمماس دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: حەمماس پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر خەڵکی سڤیلی غەززە و لە ئەگەری ڕووداوێکی لەو شێوەیەشدا واشنتن ڕێکاری پێویست دەگرێتەبەر...

90 جار خوێندراوەتەوە