دوای زیاتر لە هەفتەیەک شەڕ و پێکدادان، کوژرانی دەیان کەس لە هەردوو لا، لە دەوحەی
پایتەختی قەتەر، تاڵیبانی ئەفغانستان و پاکستان بە نێوەندگیریی وڵاتانی قەتەر و تورکیا گەشتنە رێککەوتن بۆ ئاگربەستی نێوانیان.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، بە ئامادەبونیی هەردوو
وەزیری بەرگری تاڵیبان و پاکستان، گەشتونەتە رێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ و بڕیاریشە،
لە داهاتودا جارێکیتر لە ئەستەنبوڵ کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکاری
ئاگربەستەکە.
جێی باسە، لە دە ڕۆژی رابردودا پێکدادانی قورس لە نیوان
تاڵیبان و پاکستان لەسەر سنور رویداو بوە هۆی کوژران و برینداروبونی دەیان سەرباز و
چەکدار لە هەردوو لا و بە چڕی بۆمبارانی یەکتریان کرد، کە لە دوای ساڵی 2021وە کە
تاڵیبان هاتوەتەوە سەر دەسەڵات ئەمە توندترین روبەڕووبوەنەوەی نێوانیان بوە.
ئاگربەستەکە بە ئامادەبونی گفتوگۆکانی دەوحە، بە بەشداریی وەزیری بەرگریی
پاکستان خواجە محەممەد ئاسیف و هاوتا ئەفغانییەکەی مەلا محەممەد یەعقوب و
نیوەندگیری وەزی ریدەرەوەی قەتەر و بەشداری
تورکیا لە گفتوگۆکاندا بەڕێوەچون.
36 جار خوێندراوەتەوە