لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە زیاتر لە 150 کەس بوونەتە قوربانیی ناوەندی مافی مرۆڤی غەززەش ڕایدەگەیەنێت: لەو ماوەیەدا 129 پێشێلکاریی ئەنجامدراوە.
هەواڵ:KNNC
ناوەندی مافی مرۆڤی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماری
نوێی لەبارەی قوربانییانی هێرش و بۆردومانەکانی کەرتەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: سەرباری
ڕاگەیاندنی ئاگربەست، لە 10ی ئەم مانگەوە، 129 پێشێلکاریی لەلایەن ئیسرائیلەوە
ئەنجامدراوە و 156 کەس بوونەتە قوربانیی.
ناوەندی مافی مرۆڤی غەززە: لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست 34
کەس کوژراون و 122 کەسی دیکە برینداربوون.
ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی 9 ڕۆژ بەسەر ئاگربەستی
نێوان سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەمماس لەسەر پێشنیاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی
ئەمەریکا.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین/غەززە،
لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 وە 68 هەزار و 116 کەس لە ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززەدا
کوژراون، ژمارەی بریندارەکانیش لەو ماوەیەدا 170 هەزار کەسی تێپەڕاندوە...
138 جار خوێندراوەتەوە