یەختێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی نێوان ماڵتا و ئیتاڵیا نقومبوو، زیاتر لە 20 کەس خنکاون و چالاکوانێکی بواری کۆچبەرانیش دەڵێت: لەنێویاندا کورد هەیە.
هەواڵ:KNNC
یەختێکی
کۆچبەران لەنێوان ماڵتا و ئیتاڵیا نقومبوو کە 35 سەرنشینی لەخۆگرتبوو، لەو
بارەیەوە ڕەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەران ڕایگەیاند: تا
ئێستا خنکانی 22 کەس پشتڕاستبووەتەوە و چارەنوسی بەشێکیشیان نادیارە.
ئاماژەی بەوەشدا
سێ لەو کۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە کوردن و خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕینن، کۆچبەرەکانی
دیکەش، خەڵکی عێراق و سودان و ئەفغانستان و میسڕ و وڵاتە عەرەبییەکانی دیکەن.
ناوبراو وتیشی یەختەکە
لە لیبیاوە بەڕێکەوتوە بە مەبەستی چونە ئیتاڵیا، ڕۆژێک پێش ڕووداوەکە، ڕێگەیان
هەڵەکردوە لەگەڵ ئەوەی داوای بەهاناوەچوونیان لە هەردوو لایەنی پەیوەندیدار لە ماڵتا
و ئیتاڵیا کەس بە هانایانەوە نەچوە و 24 کاتژمێر یەختەکە تیکشکاوە...
356 جار خوێندراوەتەوە