حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
كوژرانی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای وڵاته‌كه‌یانی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پشتڕاشتكرده‌وه.
هەواڵ:KNNC
حوسییه‌كان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا
ئاشكرایانكردوه ، كه لە هێرشەکانی مانگی شەشی رابردووی ئیسرائیل بۆسەر یەکێک له کۆبونەوەکانیان لە سەنعای پایتەخت، محمد عەبدولکەریم
غه‌ماری، سەرۆکی ئەرکانی سوپاکەیان کوژراوە.
حوسییه‌كان جه‌ختیان
له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه كه تۆڵه‌ی ناوبراو له‌ئیسرائیل ده‌كه‌نه‌وه‌و بازنەی ململانێكانیش
لەگەڵ ته‌لئه‌بیب کۆتایی نەهاتووە و سوپای ئیسرائیل سزای خۆی وەردەگرێت بەرامبەر بەو
تاوانەی ئەنجامیان داوە.
غه‌ماری جگه
له‌پۆسته ره‌سمییه‌كه‌ی پردی په‌یوه‌ندی نێوان حوسییه‌كان و سوپای پاسدارانی
ئێران بوه.
424 جار خوێندراوەتەوە