تەرمی دوو ئیسرائیلیی ڕادەستی کەسوکاریان کرایەوە کە لە دەستپێکی شەڕی نێوان حەمماس و ئیسرائیلەوە ڕفێندرابوون بۆ کەرتی غەززە.
هەواڵ:KNNC
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ئاگربەستتدا تەرمی دوو ئیسرائیلییان وەرگرتوەتەوە کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 و لە دەستپێکی هێرشی بزوتنەوەی حەمماسەوە تەرمەکانیان ڕفێندرابوون بۆ کەرتی غەززە.
سوپای ئیسرائیل: بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی تەواوی ئەو تەرمانەی لە غەززە ماون و دەبێت حەمماس پابەندی ئاگربەستبێت و تەواوی خاڵەکانی ڕێککەوتنەکان جێبەجێبکات.
تا ئێستا بزوتنەوەی حەمماس لە کۆی 28 تەرمی دیلە ئیسرائیلییەکان، 10 تەرمی ڕادەست کردوەتەوە، لەپاش ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش لە 10ی ئەم مانگەدا و پاش زیاتر لە دوو ساڵ 20 دیلی زیندوی ئیسرائیلیی بەرامبەر بە زیاتر لە دوو هەزار گیراوی فەڵەستینیی ئاڵوگۆڕیان پێکرا...
21 جار خوێندراوەتەوە