ئێران: ئامادەین بۆ دانوستان و هیچ جۆرە گوشارێک قبوڵ ناکەین

KNN : Kurdish News Network
09:13 - 16/10/2025
جیهان
+
-

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران: پرسی بەرگریی شایەنی گفتوگۆ نییە و هێڵی سورە بۆ تاران

هەواڵ:KNNC

کەمال خەرازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پرسی بەرخۆدان و بەرگریی بۆ ئێران جێگەی گفتوگۆ نییە و هێڵی سورە و بەسیکە لە پاراستنی ئاساییشی وڵاتەکە.


ئاماژەی بەوەشدا: ئێران پابەندە بە بنەماکانی سیاسەتی لەگەڵ دەرەوەدا و هەوڵ دەدات هاوسەنگی ڕابگرێت، ئامادەی دانوستانیشە لەپێناو بەرژەوەندی گەلی ئێراندا لەگەڵؤ ئەوەشدا هیچ گوشار و سەپاندێک قبوڵ ناکات.


بەرپرسە ئێرانییەکە لەبارەی پرسی ئەتۆم وتی، ئێران هیچ کات دەستبەرداری پرسی ئەتۆم نەبوە و لەگەڵ لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆم بەردەوامن لەپێناو ڕونی پرسەکە و وڵاتانی ڕۆژئاواش دەزانن کە ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمەوە نییە، کەچی پرسەکە وەک بانگەشە و فشار دژی تاران بەکاردەهێنن.


کەمال خەرازی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئیسرائیل دەیەوێت هەژمونی لە نیلەوە تا فوڕات درێژ بکاتەوە، هەرچەندە ئەوەش مەترسیی درێژخایەن بۆ ناوچەکە دروست دەکات، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی بەرگریی ئێران دروست ناکات...

32 جار خوێندراوەتەوە