ئەردۆغان: هیوادارین هەسەدە بچنە ناو سوپای سوریاوە

KNN : Kurdish News Network
01:27 - 14/10/2025
کوردستان
+
-

سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاند،  هیوادارن لە زوترن کاتدا هیزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا یەکبگرنەوە و پاڵپشتی لە سوریایەکی یەکگرتوو بکەن، جەختیشی کردەوە، ئەوانەی هەوڵدەدەن ململانێکان لە سوریادا هەڵگیرسێننەوە، هیوای خێر بۆ کورد و دروز و عەلەوییەکان ناخوازن.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ سێشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بەردەوام هۆشداری دەدەینە هەسەدە، بە رێی هەڵيدە نەڕۆن و داواشیان لێدەکەن پشتیوانی لە یەکگرتویی خاکی سوریا بکەن بە چونە ناو سوپای سورایوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی هەوڵدەدەن ململانێکان لە سوریادا هەڵگیرسێننەوە و تۆخی بکەنەوە لەنێوان پێکهاتەکاندا،  هیوای خێر بۆ کورد و دروز و عەلەوییەکان ناخوازن.

 جەختیشێکردەوە ئەوانەی روو لە ئەنقەرە و دیمەشق بکەن، سەردەکەون و ئەوانەشێ بەدوای پارێزەری تردا بگەڕێن دەدۆڕێن و نوقم دەبەن.


باسی لە پەیوەندی وڵاتەکەی و دیمەشقیش کردوە و دەڵێت؛ بەردەوامن لە پەیوەندییە هەمەلایەنەکانیان لەگەڵ سوریا لەسەر هەموو ئاستەکان و لە هەموو بوارەکاندا.


جەختیش لە بەرزکردنەوەی هەماهەنگی و هاوکاریەکان  بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی سوریا و ناوچەکە کردەوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، هەسەدە و سوپای سوریا زۆر نزیکن لە رێککەوتن بۆ تێکەڵاوکردنی هێزەکانیان و دوێنێش بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی ئیدارەی خۆسەری لە دیمەشق بون.

131 جار خوێندراوەتەوە