ئێران وەڵامی
قسەکانی دوێنێی ترەمپ دەداتەوە کە لە پەرلەمانی ئیسرائیل کرد و دەڵێن؛"ئەمەریکا کە وەک
گەورەترین دروستکەری تیرۆر و پشتیوانی ڕژێمی تاوانباری ئیسرائیلە، هیچ مافێکی
تۆمەتبارکردنی وڵاتانی نییە. و ئارەزوی
سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئاشتی و گفتۆگۆ، پێچەوانەی ڕەفتارەکانییەتی بەرامبەر گەلی
ئێران.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، تاران لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی
وڵاتەکەوە، بە
راگەیەندراوێک وەڵامی دۆناڵد ترەمپ داوەتەوە و رایگەیاندوە؛ واشنتۆن بە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل و پێدانی چەکی بێشومار بەو دەسەڵاتە، خۆی گەورەترین
هۆکاری ناسەقامگیری و تێکدانی ئاسایشی ناوچەکەیە.
ئێران ئەمەریکای
بە دروستکردنی داعش تۆماتبارکردوە و ئاماژەیان بەوەداوە، ئەوان ڕۆڵی
بەرەنگاربونەوەیان هەبوە لە ڕوبەروبونەوەی داعشدا و قاسم سولەیمانیشان وەک نمونە باسکردوە کە بەدەستی ئەمەریکا کوژرا.
لەبارەی قسەکانی
ترەمپیشەوە لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکان، ئاماژەیان بەوەکردوە؛ بانگەشەی
بێبنەمان و هەرگیز بەم قسانە ناتوانن تاوانە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە
پەلاماردانی خاکی ئێران و کوشتنی ڕۆڵەکانی ئێران، بشارنەوە.
جەختیشدەکەنەوە
کە ئەو قسانە بەرپرسیارەتی ئەمەریکا بۆ ئەو هەموو تاوانە قورستر دەکات و ڕق و
کینەی قوڵی سیاسەتداڕێژەرانی ئەمەریکا بەرامبەر بە گەلی ئێران دەردەخات.
160 جار خوێندراوەتەوە