حکومەتی هەرێم بوە بە ئەندام لــە یــەکــێتیی نــێودەوڵــەتــی بۆ پــاراســتنی ســروشــت

KNN : Kurdish News Network
10:29 - 14/10/2025
کوردستان
+
-

حـکومـەتـی هـەرێـمی کـوردسـتان بڵاویکردوەتەوە، بـە شـانـازیـیەوە و بە فەرمی بون بە ئەندامی یــەکــێتیی نــێودەوڵــەتــی بۆ پــاراســتنی ســروشــت، جەختیشدەکەنەوە ئەم هەنگاوە مێژوییە بۆ هەرێم و دەیخاتە ڕیزی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراویكدا بڵاویکردوەتەوە، لە هەنگاویکی مێژویدا، بە فەرمی بون بە ئەندامی یەکێتیی نێودەوڵەی بۆ پاراستنی سوروشت.


ئەماژەیان بەوەشکردوە؛ ئـەم ڕاگـەیـانـدنـە لـە کـۆنـگرەی جـیهانـیی یـەکـێتیی نـێودەوڵـەتـی بـۆ پـاراسـتنی سـروشـت لـە ئـەبـوزەبـی بڵاو کـراوەتەوە و دەستکەوتێکی گەورە و هەنگاویكی مێژویە.

 

لە و کۆنگرەیەدا کە  بڕیار درا  هەرێمی کوردستانیش بکرێتە ئەندامی یەکێتییەکە؛ وڵاتان و زانـا و بەرپرسانی بواری ژیـنگە لـە سـەرتـاسـەری جـیهان کـۆ بـوونـەوە بۆ دەستنیشانکردنی کارە لەپێشینەکانی پاراستنی سروشت و ژینگە لە سەرتاسەری جیهان.

79 جار خوێندراوەتەوە