وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکردنی نەوت دەستیپێکرد

KNN : Kurdish News Network
12:17 - 13/10/2025
کوردستان
+
-


وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەریم بڵاویکردوەتەوە، بۆ زستانی ئەمساڵ، لە ناوچە شاخاوییەکان، دەستیان کردوە بە دابەشکردنی نەوت و هەر خێزانەی بڕی 200 لیتر وەردەگرێت.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی سامانەسروسطییەکانی هەرێم، بڵاویکردوەتەوە  لە ڕێگای لێژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییان بۆ زستانی ئەم ساڵە (2025 -2026) دەستیپێکردوە.


ئاماژەی بەوەشکردوە؛ وەک هەنگاوی یەکەم، ئەمڕۆ دابەشکردنی (نەوتی سپی) لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر، سلێمانی،  هەڵەبجە و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، ڕاپەڕین، گەرمیان و زاخۆ دەست پێدەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان 104 هەزار دینار وەردەگیرێت لەبەرامبەر پێدانی 200 لیتر نەوتدا و بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەش پێویستە کۆپی کارتی نیشتمانی یاخود کۆپی پسوڵەی خۆراکیان پێ بێت.

34 جار خوێندراوەتەوە