12 ماتۆڕسکیلیان دزیوە و دەستگیر کران

KNN : Kurdish News Network
11:59 - 13/10/2025
کوردستان
+
-


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردوەتەوە، توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن بەتۆمەتی دزینی 12 ماتۆڕسکیل لە جۆری دووتایە وسێ تایە لەناو شاری هەڵەبجە و دەوروبەری و تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەشیاندا ناوە.

هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ دوو شەممە، پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاندوە؛ دوای ئەوەی لەلایەن  چەند هاوڵاتییەکەوە  سکاڵا تۆمارکرا لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەبارەت بەوەی ماۆۆڕسکیلەکانیان لەناوشاری هەڵەبجە و دەورووبەری  دزراوە، دەستبەجێ دەستیان کردوە بەلێکۆڵێنەوە.

دەشڵێن؛ دوای بە بەدواداچون و گەڕان لەڕێگەی مەفرەزەکانیانەوە  توانراوە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م. س.  ح) تەمەن 16ساڵ و (ی . ل . ن ) تەمەن 21ساڵ، کە دانیشتوی   پارێزگای هەڵەبجەن دەستگیربکرێت

ئاماژەیان بەوەشکردوە، تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بەپێی مادەی 446 ڕاگیراون و  پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

45 جار خوێندراوەتەوە