تاڵیبان ڕایگەیاند، لەململانێ
و شەڕی دوێنێ شەویان لەگەڵ حکومەتی پاکستان، لەسەر سنوری هەردو وڵات، 58 سەربازی
پاکستان و نۆ سەربازی تاڵیبان کوژراون و دەشڵێت؛ بە نێوەندگیری قەتەرو سعودییە پێکدادانەکانیان ڕاگیراوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، زەبیحوڵڵا
موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کابوڵی پایتەخت
ڕایگەیاند؛ هێزەکانیان لە کاتی پێکدادانەکانی
دوێنێشەودا. 25 بنکەی سەربازی پاکستانیان کۆنتڕۆڵکردوە و 58 سەربازیشیان کوشتوە و
30سەربازی تریش بریندارن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو
شەڕەدا نۆ ئەندامی هێزەکانی خۆشیان
کوژراون و ژمارەی بریندارەکانیشیان 18 کەسە، دەشڵێت؛ بە نێوەندگیری سعودیە و قەتەر
پێکدادانەکە ڕاگیراوە.
وتەبێژەکەی تاڵیبان هۆشداریدا
لەوەی ئەگەر پاکستان جارێکی دیکە ئاسمانی یان وشکانی ئەفغانستان پێشێل بکات، تاڵیبان
بە "وەڵامێکی بەهێزتر"، وەڵام دەداتەوە دەداتەوە، لەسەر شەڕەکە تا ئێستا
بەرپرسانی پاکستان هیچیان بڵاونەکردوەتەوە.
بە گوێرەی ئەو
ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، ئەمڕۆش لە ڕێگەی درۆنەوە، پاکستان پارێزگای قەندەهاری
لە ئەفغانستان بۆردومان کردوەتەوە
575 جار خوێندراوەتەوە