بەپێی داتاكانی
كۆمپانیای كێپلەر كە تایبەتە بەكۆكردنەوەی زانیاری لەسەر كەرتی وزە بڵاویكردەوە، لە
مانگی ئەیلولی ڕابردوودا عێراق پلەی دووەمی بەدەستهێناوە وەک دووەم گەورەترین
هەناردەكاری نەوت بۆ هیندستان .
بەپێی ڕاپۆرتی ئەو
كۆمپانیایە ، ڕوسیا لە مانگی ئەیلولدا پێگەی
خۆی وەک گەورەترین دابینکەری نەوتی هیندستان پاراستووە و 33.3%ی کۆی هاوردەکردنی نەوتی
هیندستان پێکدەهێنێت.
هەواڵ؛ KNN
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە
، هیندستان لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا ڕۆژانە یەک ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتی
لە ڕووسیا هاوردەکردووە، لەكتنێكدا لەمانگی ئابی رابردوو بڕی یەك ملیۆن و 700 هەزار
بەرمیل نەوتی لەمۆسكۆ كڕیوەو بەوەش لە ڕێژەی 6% کەمبووەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕوسیا
وەک گەورەترین هاوردەکاری هیندستان ماوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هیندستان
هاوردەکردنی لە عێراقەوە بۆ 904 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادکردووە، لەکاتێکدا لە
مانگی ئابی ڕابردوودا 730 هەزار بەرمیل بووە و لە دوای ڕووسیا پلەی دووەمی گرتوەتەوە
و هەرچی سعودیەشە پلەی سێیەم و ئیمارات پلەی
چوارەمی بەدەستهێناوە.
هیندستان سێیەم وڵاتی
گەورەترین بەکارهێنەری نەوتە لە جیهاندا و زۆر پشت بە هاوردەکردن دەبەستێت (زیاتر
لە 85%). پاڵاوگەکانی هیندستان نەوت لە زیاتر لە ٣٠ وڵات دەکڕن.
87 جار خوێندراوەتەوە