سەرۆكی سڕبیا: توركیا پێشێلی بەڵێننامەی نەتەوە یەكگرتوەكان دەكات

KNN : Kurdish News Network
10:12 - 08/10/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی سڕبیا ئەنقەرە بەپێشێلكردنی بەڵێننامەی نەتەوە یەكگرتوەكان هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی تۆمەتبار دەكات.

 

هەواڵ:KNNC

ئەلێکساندەر ڤوچیچ، سەرۆکی سربیا تورکیای بە پێشێلکردنی بەڵێننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتبار کرد و رایگەیاند؛ توركیا  لەهەوڵی پڕچەككردنی كۆسۆڤۆدایەو  ئامادەیی پیشانداوە  هەزاران درۆنی خۆكوژی رادەستی بریچینا بكات.

 

 

ڤوچیچ لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: "ئەو کارەی تورکیا پێشێلکارییەکی ئاشکرای بەڵێننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارنامەی 1244ی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بەردەوامی پڕچەککردنی دەسەڵاتدارانی پریچینا دەیسەلمێنێت کە ئەنقەرە سەقامگیری لە باڵکان ناخوازێت و ئاواتەخوازە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی زیندو بکاتەوە".

 

 

سەرۆكی سربیا ئاماژەی بەوەكردوە ، كەهەریەك لەئەمریکا، ئەڵمانیا و تورکیا چالاکانە هێزە ئەمنییە نیمچە سەربازییەکانی کۆسۆڤۆ پڕچەک دەکەن.

244 جار خوێندراوەتەوە