فەرەنسا پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان هەسەدەو دیمەشق دەكات

KNN : Kurdish News Network
07:31 - 08/10/2025
جیهان
+
-

فەرەنسا: جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی مارسی نێوان هەسەدەو دیمەشق بۆ سەقامگیریی سوریا خاڵێکی گرنگە.

 

هەواڵ:KNNC

سەرباری پێشوازیكردنی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە رێککەوتنی ئاگربەستی  نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و چەكدارانی سەر بە ئەحمەد شەرع، کە رۆژی 7ـی تشرینی یەکەم لە دیمەشق بەڕێوەچوو، پاریس ئەو ئاگربەستەی بە هەنگاوێکی بەرچاو لە کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزی و پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی مەدەنی ناوبردوە.  

 

  لەراگەیەنراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا هاتوە  كە دەبێت دیالۆگ بەردەوام بێت بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی مارسی 2025 بە هەموو رەهەندەکانییەوە، چونكە ئەم رێککەوتنەكە  بۆ سەقامگیریی سوریا خاڵێکی  گرنگە.

 

ئەوەش دوپاتكراوەتەوە فەرەنسا، شانبەشانی هاوبەشەکانی، بە تەواوی ئامادەی بەشداریکردنی رێککەوتنەكە دەبێت.

 

 رێککەوتنی ئاگربەستەكە دوای ئەوەهات كە چەكدارانی سەر بەدیمەشق گەمارۆی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەبیان داولەئەنجاندا ئەو رووداوە گرژی لێكەوتەوەو بەوهۆیەشەوە چەكدارێك كوژراو ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.

114 جار خوێندراوەتەوە