کانزا زەردەکە نرخەکەی بەردەوامە لە بەرزبونەوە
و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا، ریکۆردێکی دیکەی مێژوی تۆمار کرد و یەک ئۆنسەی زیاتر
نزیک دەبێتەوە لە چوار هەزار دۆلار.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ دوو شەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە
داراییەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ لە جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکرد، ئاژانسی رۆیتەرز ڕایگەیاندوە
بۆ یەکەمجار لە مێژودا، ئۆنسەیەک زێڕ بە 3.935 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەم نرخەی زێڕ لە کاتێکدایە بەردەوام کانزا
زەردەکە نرخی ڕوی لەبەرزبونەوەیە و لە کەمتر لە پێنج مانگدا بەهای یەک ئۆنەسە
زیاتر لە 500 دۆلاری چوەتە سەر.
دابەزینی بەهای دۆلار و پەرەسەندنی گرژییە
ئابورییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین، شەڕی وڵاتان لە هۆکارە سەرەکییەکانی
بەرزبونەوەی نرخی زێڕن لە جیهاندا.
1379 جار خوێندراوەتەوە