لە دوای ڕووخانی بەشار
ئەسەدەوە بڕیار وایە، دیمەشق یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی خۆی ئەنجام بدات بەڵام
نیگەرانییەکان لە ڕێژەی بەشداریکردن و شێوازی هەڵبژاردنەکە زۆرە، پڕۆسەکە بە
شێویەیەکی کە دەنگدان راستەوخۆ نابێت و لە رێگەی دەستە هەڵبژێدراوەکانەوە دەبێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، سوریا
بە بێ رەقە و حەسەکە و سوەیدا، سوریا یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە دوای روخانی
دەسەڵاتەکەی سەرۆکی پێشو، بەشار ئەسەدەوە ئەنجامدەدات.
چاوی زۆری وڵاتانی
جیهان لەسەر هەڵبژاردنەکەیە، کە بە شێوازی
دەنگدانی راستەوخۆ نییە و لە ڕێگەی دەستەی هەڵبژاردنەوە
بەڕێوەدەچێت نەک بە شێوەی دەنگدانی گشتیی و 210 کورسی پەرلەمانی دیاری کراوە کە 70
لەو کورسیانە لەلایەن سەرۆکی کاتی ئەحمەد شەڕعەوە دیاری دەکرێت.
لە ناوچەکانی ڕيقە و حەسەکە و سوەیدا، بەهۆکاری
ئەمنی و بەشدارینەکردن هەڵبژرادن دواخراوە؛ کە ئەم ناوچاانەی بەدەست کوردەکانەوە
ڕيتیان کردوەتەوە بەشداربن و سوەیداش بەهۆکاتی شەری تایفی بەشداری ناکەن.
زیاتر لە هەزار و 500 کەس خۆیان کاندید کردوە، بەڵام لایەنگرانی ڕژێمی پێشوو، لەگەڵ ئەوانەی داوای جیابوونەوە یان دەستێوەردانی دەرەکی
دەکەن، خۆکاندیتکردنیان لێ قەدەغەکراوە.
کەمتر لە 15%ی ئەندامانی کۆلێژی هەڵبژاردنەکان ژنن، بەڵام
هیچ پشکێک بۆ نوێنەری ژن یان کەمینەکان دیاری نەکاروە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی
مەدەنیش هۆشدارییان
داوە کە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی هەڵبژاردنەکان زیاتر ڕەمزی بێت و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی
خەڵک مسۆگەر نەکات.
بەگشتی هەڵبژاردنی ئەمڕۆی
دیمەشق بە مەرجێکی سنووردار و بە کاریگەری ڕاستەوخۆی سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت، ئەمەش وایکردوە شەرعیەتی هەڵبژاردنەکە بکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
189 جار خوێندراوەتەوە