ئەحمەد شەرع: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوییە

KNN : Kurdish News Network
01:08 - 05/10/2025
جیهان
+
-


ئەمڕۆ لە سوریا هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامدراو  سەرۆکی کاتی وڵاتەکەش دوای دەنگدانی رایگەیاند؛ ئەم ساتە ممێژوییە بۆ سورییەکان و تەنها لە ماوەی چەند مانگێکی کورتدا، سوریا توانیویەتی دەست بە پرۆسەیەکی هەڵبژاردن بکات کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەو بارودۆخەی  ئێستا


هەواڵ:KNNC


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد شەرعی سەرۆکی کاتی سوریا، ڕایگەیاند؛ ئەم ساتەوەختە مێژوییە لەنێو سورییەکان لەم کاتەدا زۆر گرنگە و دەبێت هەموو سوورییەکان وڵاتەکەیان ئاوەدان بکەنەوە.



ناوبرا ئاماژەی بەوەکرد؛ یاساکان لە سوریا پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە، بۆ ئەوەی سەرلەنوێ وڵات ئاوەدانبکرێتەوە  وبۆشایی دەستوریش دەبێت پڕبکرێتەوە.


سوریاکان شانازی دەکەن کە تەنها لە ماوەی چەند مانگێکدا  قۆناغی شەڕ و ئاژاوەگێڕییان گواستوەتەوە بۆ قۆناغی هەڵبژاردن و دیموکراسی .

 

ئەمە لە کاتیكدایە، بەبێ بەشداریکردنی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی کورد و درۆزەکاندایە، هەڵبژاردنی یەکەمی پەرلەمانی سوریا، لە دوای روخانی دەسەڵاتەکەی بەسار ئەسەدەی سەرۆکی پێشو بەڕێوە چو.

140 جار خوێندراوەتەوە