دەزگای ھەواڵگری تورکیا کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ
دەزگای هەواڵگریی نهێنی ئیسرائیل دەستگیرکردوە
هەواڵ؛ KNNC
ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاویکردۆتەوە،
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای هەواڵگریی تورکیا(میت) کەسێکیان بەناوی سەرکان چیچەک دەستگیرکردوە کە کاری بۆ دەزگای هەواڵگری
ئیسرائیل مۆساد کاری کردوە .
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت سەرکان چیچەک لەگەڵ
فەیسەڵ ڕەشید، ئەندامی ناوەندی ئۆپەراسیۆنە ئۆنلاینەکانی ئیسرائیل لە پەیوەندیدا بوە
بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی چالاکوانێکی فەڵەستینی کە دژی سیاسەتەکانی
ئیسرائیل کاری کردوە .
386 جار خوێندراوەتەوە